ئەمریکا، لە سووریا دەمێنیتەوە و تورکیاش نیگەرانە



شارەزایەکی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، سەرۆکی نوێی ئەمریکا هێزەکانی لە سووریا ناکشێنێتەوە و وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئاماژە بەوە دەدات، ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە هێزەکانی سووریای دیموکرات.

 

جاشوا لاندی، شارەزای پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتژیی ئەمریکا لە ناوچەکە کەواتە پێناچێت ئەو هێزانە لە سووریا بکشێنەوە”.

 

ئەو شارەزایەی پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا نایەوێت دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەستی بگاتە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە، بەڵکو دەیەوێت ئەو وڵاتە هەروا لە ژێر دەستی گرووپە جۆراوجۆرەکاندا بێت.

 

لاندی جەختی لەوەش کردووەتەوە، تەنانەت ئەگەر ترامپ بیەوێ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە، ئەوا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی کە پێشتر لەو کارە پەشیمانیان کردبووە، مۆڵەتی ئەو کارەی پێنادەن.

 

لەلایەکی دیکەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ گۆڕینی هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و چاوخشاندنەوە بەو پشتیوانییەی کە پێشکەشیان دەکات.

 

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووشدا زێکی ئەکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی بەڵێنەکانی ناکات بە کردار و وتی: پێشتر ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی لە سووریا دابوو، بەڵام بە کردار ئەوە بەدی نەهات.

 

لێدوانەکانی تورکیا لەسەر پرسی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و گوڕدان بەهەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باکووری سووریا، هاوکاتن لەگەڵ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە خولی نوێی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتوو بوو.

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت؛ “ئەنقەرە بە ڕوونی بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە؛  پاڵپشتیکردنی پارتی یەکێتی دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئەو توانایانەی بۆ مەشق و ڕاهێنان کە دابینی دەکەن بۆیان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر تورکیا”.

 

ئەمەریکا کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و ساڵانێکە هەماهەنگییان دەکات لە شەڕی داعشدا، کە تا ئێستاش مەترسین بۆ سەر ناوچەکە.

هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە و نەوت دابەش دەکرێت
پێت هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە و نەوت دابەش دەکرێت
ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک دەنگ لەسەر لۆگۆى نوێى شارەکە دەدات
دوات ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک دەنگ لەسەر لۆگۆى نوێى شارەکە دەدات
پەیوەنیدر