بەغدا بڕیاری نوێی لەبارەی دراوەوە دا



 

حكومەتی عێراق بڕیارێكی نوێ بۆ دامودەزگەكانی لەبارەی مامەڵەكردن بە دینار لە چوارچێوەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا ڕادەگەیەنێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری كۆبووەوە و تێیدا ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد كە بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران و بەشداریی هەریەكە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوەچوو.

حكومەتی عێراق داوا لە دامودەزگەكانی دەكات كە دەبێت دیناری عێراقی بەكاربهێنن.

لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دەوڵەت و داهات و خەرجییەكان كراو و چەند بڕیارێكی ئابووریش دەركران.

حكومەتی عێراق بڕیاری پابەندكردنی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی سەر بەدەوڵەتی دا بە كۆكردنەوەی كاڵا و خزمەتگوزاری بە دیناری عێراقی، هەروەها بۆ كەرتی تایبەتیش پێویستە بانكی ناوەندی عێراق بڕیارەكانی بە دۆلار و بەنرخی فەڕمی قەرەبوو بكاتەوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا، دراو نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند.

ئەمە دووهەم جارە لە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەدا نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت.

هەرچەندە بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێوشوێنی بۆ نزمكردنەوەی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا كاریگەریی لەسەر بازاڕەكان نەبووە.

بەپێی زانیارییەكان، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەندی بە گووشارەكانی ئەمریكاوە هەیە لەسەر حكومەت و بانكی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگری لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ.

 

“ئەم هێزەی ئێستای پێشمەرگە ناتوانێت یەكبگرێتەوە”
پێت “ئەم هێزەی ئێستای پێشمەرگە ناتوانێت یەكبگرێتەوە”
نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند
دوات نرخی 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند
پەیوەنیدر