ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە دهۆک دەستپێدەکات، ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە، زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی لە شاری دهۆک دابەش دەکرێت، زەوییەکانیش کەوتوونەتە ناحیەی فەیدییەی سەر بە قەزای سێمێل.
ئەمە لەکاتێکدایە لە هەولێر و سلێمانیش پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستیپێکردووە و چەندین توێژ لێی سوودمەند بوون.