کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە، پلەکانی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى هەرێم.
ئەوەشی وتوە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی وتووە: سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى