سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی 10بیانوو دەگرن و نیازی ئەوەیان هەیە پارە بەتەواوی نەنێرن و لێبڕین لە لیستەکاندا بکەن.
سەرچاوەکە وتیشی: “بڕیاره شاندێکی دیکەی دارایی هەرێم بچنەوە بەغدا و ئەو داواکارییانەی بەغدا جێ بەجێ بکەن”.
سەرچاوەکە بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” ئاماژەی بەوەشکرد، “دڵنیابن مووچەکە نافەوتێت و حکومەتی ھەرێم وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی داوەتەوە و کێشە و بیانووەکانی بەغدادی وەک خۆی جێبەجێکردووە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و تەوەریکی گفتوگۆکانی پرسی مووچە دەبێت.