ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی زێڕ دادەبەزێت



ئەو دابەزینەی کە نزیکەی دوو هەفتەیە لە نرخی زێڕدا دەستیپێکردووە بەردەوامە و 80 دۆلاری دیکەشی لێبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 606 دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدا کە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە دوو هەزار و 868 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

کۆتایی مانگی ڕابردوو نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد کاتێک هەر ئۆنسەیەک گەیشتە دوو هەزار 788 دۆلار، بەڵام دواتر وردە وردە دەستی بە داکشان کرد، پاش سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکاش نرخی زێڕ بە تەواوی دابەزی.

لە 31ی مانگی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 180 دۆلار دابەزیوە.

شاندێکی دیکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکاتەوە
پێت شاندێکی دیکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکاتەوە
ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بە دەستی پیاوەکەی کوژرا
دوات ژنێکی تەمەن 40 ساڵان بە دەستی پیاوەکەی کوژرا
پەیوەنیدر