چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو، رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق دەربكات.
زەهرە بیجاری سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم رێكار و رێوشوێنەكانی حكومەتی عێراقییان لە بواری دەریایی رونكردووەتەوە و داوایانلێكردووە، چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە كە لە هەموو ڕوویەكەوە زیانی زۆری لێكەوتوووەتەوە، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری.
لەو چوارچێوەیەشدا مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو لە كۆبوونەوەی دووەمدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی، بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە بەتایبەتیش كە عیراق یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوەكە.