ئەمڕۆ دەەشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.
دەقی نوسراوەکە:
شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەم شەو دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر له و شەقامانەی کە لەلیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٢٠ کاتژمێر (١٢) ی شەو ، لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ..
تێبینی // لە زۆر بەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشوو تر کامێرای تۆمار کردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبوە بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.
بۆکۆنتڕۆل کردنی هاتووچۆ و کەم کردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ وپاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبوە کامێرای لێ دانراوە . داوا لەشوفێران دەکەین پابەندبن بەخێرایی ڕێگە پێدراو خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.