هاتووچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێری قەدەغەیە دەبێت
ئەمڕۆ دووشەممە،ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر ڕایگەیاند: رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، هاتووچۆ بە تەواوی قەدەغەیە، تەنها هێزەکانی ئەمنی و تەندروستی و رۆژنامەنووسان و چەند توێژێک نەبێت.
هاوکات پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: ڕۆژانی بەڕیوە چوونی سەرژمێریی گشتی، هاتووچۆ بە تەواوی قەدەغەیە، تەنها بۆ رۆژنامەنووسان و هێزەکانی ئەمنی نەبێت لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و ئەوانەی لە ئەرکدان لە کەرتی تەندروستیدا کە ڕێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن.
بەپێی وتەی ناوبراو، ئەو هاووڵاتییانەشی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، یاخود لە دەرەوەی وڵات دێنەوە لەڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە، ڕێگەیان پێ دەرێت هاتوچۆ بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت.
وا بڕیارە سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە ڕێکەوتی 20 ی تشرینی یەکەمی2024 دا ئەنجامبدرێت, و لە ئێستادا عێراق هەموو پێداویستییەكانی ئەم سەرژمێرییەی ئامادەكردووە.