لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شارەدێی سەنگەسەر، کەسێک گیانی لە دەستداو دوانی دیکەش بریندارن.
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان دوو خێزانەوە بووە، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەو بارەوە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە “تۆڕی میدیایی خەڵک” پەیوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.