ناوی 17 هەزار کەس بۆ دامەزراندن ڕادەگەیەندرێت



بە مەبەستی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان تائێستا زیاتر لە 60 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى وەک بژمێر لە پڕۆسەکە بەشدار بن.

شوان جەبار، بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى سلێمانى رایگەیاند: “لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوى بژمێرەکان رادەگەیەنن، دواى ئەوە بەشدارى لە خولێکى راهێنان دەکەن، لە رۆژانى 13 تا 15ی ئەم مانگە، دواتر لە رۆژانى 11-16 تا 11-19 دەست بە پڕۆسەی سەرژمێریی دەکەن”.

باسی لەوەشکرد: “لە هەرێمى کوردستان 60 هەزار و 750 کەس، فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش پێویستی بە نزیکەى 17 هەزار کەسە و لە ماوەى دوو رۆژى داهاتوو ناوى وەرگیراوان رادەگەیەندرێت”.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21- 11-2024 پڕۆسەى سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەبچێت.

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس بوونە قوربانی
پێت لە ڕووداوێکی تەقەکردندا سێ کەس بوونە قوربانی
ئاوی شارەزوور پاک بووەتەوە
دوات ئاوی شارەزوور پاک بووەتەوە
پەیوەنیدر