سوودانی لە ڕیازە و وتەبێژەکەشی هۆشداری دەدات



سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی گەیشتە ڕیاز و وتەبێژی حکومەتیش هۆشداری دەدات لە تەشەنەکردنی جەنگ لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕیاز و بەشداری لە لوتکەی ھاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان دەکات.

لایخۆشیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق کۆبوونەوەکەی ڕیازی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند، عێراق چاوی لەسەر کۆکردنەوەی پشتوانیی عەرەبییە بۆ دۆزی فەڵەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان.

وتیشی: “عێراق هەوڵ دەدات کۆبوونەوەکە ببێتە سەکۆیەک بۆ پشتیوانی فەڵەستینی و لوبنانییەکان کە زیاتر لە ساڵێکە ئامێزرەکانی جەنگی ئیسرائیل دەیانکوأێت و ئاوارەیان دەکات”.

عەوادی ڕاشیگەیاند، بەردەوام سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری داوە لەوەی ئەو شەڕە ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گشتگیر ببات.

ئەفسەرێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پێت ئەفسەرێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کۆنفڕانسی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دەستیپێکرد
دوات کۆنفڕانسی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دەستیپێکرد
پەیوەنیدر