کۆنفڕانسی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو دەستیپێکرد



کۆنفرانسی ڕووبەڕوبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەواو COP29 و پارەدارکردنی وەڵاتانی هەژار لە باکوو بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە،کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا (COP29) ئەمڕۆ لە باکوو دەستیپێکرد و تاوەکو 22 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، کۆنفرانسەکە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ پارەدارکردنی وڵاتانی هەژار بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

لە کۆنفڕانسەکەدا د. لەتیف سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کووردستان بەشداری دەکەن، پێشبینی دەکرێت لەنێوان 40 بۆ 50 هەزار نوێنەری وڵاتان لەڕێگەی شاندەکانەوە بەشداریی کۆنفرانسەکە بکەن. شاندەکان پێکدێن لە نوێنەری حکومەتەکان، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، میدیاکاران، زانا و پسپۆرانی کەشوهەوا، بەڕێوەبەرانی کەرتی تایبەت و نوێنەرانی رێکخراوە ناحکومییەکان.

ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتییە: لە رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و رێگریکردن لە گەرمبوونی زیاتری جیهان.

بابەتی سەرەکیی ئەمساڵی کۆنفرانسەکەش پرسی دارایی و پارەدارکردنە واتە، ئەو پارەیەی پێویستە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی کەمداهات و کۆمەڵگە زیانلێکەوتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، کە یەک تریلیۆن دۆلاریان پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە سەرەکییەکە.

سوودانی لە ڕیازە و وتەبێژەکەشی هۆشداری دەدات
پێت سوودانی لە ڕیازە و وتەبێژەکەشی هۆشداری دەدات
وادەی هاوتاکردنی مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان ڕاگەیەندرا
دوات وادەی هاوتاکردنی مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر