کەشناسی: بارانبارین و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە بارانبارین بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناشی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و هەورە برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی وتووە: سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى

وادەی هاوتاکردنی مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان ڕاگەیەندرا
پێت وادەی هاوتاکردنی مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان ڕاگەیەندرا
گروپەکانی سەر بە تورکیا دەیان سنەوبەریان لە دەوروبەری عەفرین بڕیەوە
دوات گروپەکانی سەر بە تورکیا دەیان سنەوبەریان لە دەوروبەری عەفرین بڕیەوە
پەیوەنیدر