گروپەکانی سەر بە تورکیا دەیان سنەوبەریان لە دەوروبەری عەفرین بڕیەوە



گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە تێکدانی سروشتی عەفرین و لەو چوارچێوەیەشدا دەیان سنەوبەریان لە ناحیەی جەندرێس بڕییەوە.

سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەندامانی گروپی “سەمەرقەند”ی سەر بە “جەیش وەتەنی”، كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، لە نزیک گوندی حەجی حەسنای ناحیەی جەندرێسی عەفرین، سەدان داری سنەوبەریان بڕیوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، میلیشیاكە لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە دارەکانیان گواستەوە بۆ ناوچەکانی ئیدلب بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان بیان سوتێنن.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە ئەندامانی گروپی “حەمزات” هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی زەعڕە، لە ناحییەی بولبول و دەستیان بەسەر بەروبوومی زەیتونی جوتیارێكدا گرت بەناوی “رەفعەت حسێن”.

میلیشیاكان بە بیانووی نەدانی باج دەستیان بەسەر ئەو زەیتونانەدا گرتووە، كە باجی 2 دۆلاریان بەسەر هەر دارزەیتونێك سەپاندووە.

کەشناسی: بارانبارین و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی: بارانبارین و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت
نرخی زێڕ دابەزی
دوات نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر