د. نەرمین مەعروف: هەرێم دەتوانێت لە ڕێگەی سۆمۆوە دەست بە هەناردەی نەوت بکاتەوە



د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ ساڵی 2025 و دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات.

د. نەرمین مەعروف، بە میدیای فەرمی یەکێتی وتووە، “بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت”.

باسی لەوەشکردووە، لە هەفتەی داهاتوودا پێدەچێت خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بکرێت و لە هەمواری یاساكەدا ئەو مادەیەی بۆ زیادكراوە كەپەیوەندیدارە بە تێچووی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانیش دەكرێت لەم مانگەدا كە وەرزی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، دەنگی لەسەر بدرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەوەشی وتووە: “ئەگەر مادەكە لەئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكاتەوە”.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

نرخی زێڕ دابەزی
پێت نرخی زێڕ دابەزی
ئاگادارییەکی نوێ سەبارەت بە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکان
دوات ئاگادارییەکی نوێ سەبارەت بە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکان
پەیوەنیدر