داکشانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە و ئەمڕۆش 20 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێر دەستی بە دابەزین کردەوە و هەر ئۆنسەیەک کە دوو هەزار و 686 دۆلارەوە بوو بە دوو هەزار و 666 دۆلار.
لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە ئاڕاستەی هەڵکشانە مێژووییەکانی نرخی زێڕ بەرەو دابەزین پێچەوانە بووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 130 دۆلار دابەزیوە.
هۆکاری سەرەکی ئەو داکشانەش بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا دەگەڕیتەوە کە هێزی بۆ دۆلار و متمانەی بانک و وەبەرهێنەرەکانی بۆ ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکان گەڕاندەوە.