وەزارەتی بەرگری عێراق داواکردنی مووچەی بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی بریندارانی سەربازی دەکەن کاراکرد.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە، “لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێنمایی ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ ئاسانکردنی ڕێکارە ئەلیکترۆنیەکانی حکومەت، بەرێوەبەرایەتی سیستمی زانیاری داواکردنی مووچەی دەستپێکرد، کە تەرخانکراوە بۆ کارمەندانی سەربازی بریندار لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجی ئەم خزمەتگوزارییە پاڵپشتیکردنی کەسوکاری سەربازە بریندارەکانە لەڕێگەی دابینکردنی مووچەی جێگیر بە شێوەیەک کە بریندارەکە چاودێری پێویست وەربگرێت، لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ دابینکردنی چاودێری بۆ ئەو توێژە لە ئەندامانی سوپای عێراق خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی پۆرتاڵی “ئور ئەلیکترۆنی”ەوە دەستیپێکرد بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری جەنگاوەران ئەوەی تایبەتە بە (بریندارەکانی سوپای پێشووی عێراق). بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کەسی کە ئەمەش تایبەتە بە (بریندارەکانی سوپای ئێستای عێراق) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی سەنتەری داتای نیشتمانی/ ئەمیندارەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.