فازڵ نەبی: دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دەبێت



بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، بەردەوام بەغدا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت: دواكەوتنی مووچە کاریگەری لەسەر باری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی هەرێم دادەنێت.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ (بغداد الیوم) سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاندووە: “کێشەی زۆر لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە، بەڵام دەبوو بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کێشەی مووچە چارەسەر بکرایە و وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بناردایە”.

ڕاشیگەیاند، “هەندێک لە کێشەکان دەرەنجامی هەڵەتێگەیشتنن، بەردەوام بەغدا تێبینی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە و هەموو مانگێکیش کێشەی نوێ سەرهەڵدەدات”.

فازڵ نەبی باسی لەوەشكرد، “هەدوولا لە کۆبوونەوەی داخراودا سەرجەم ئەو کێشانە یەکلابکەنەوە و بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناردنی لیستەکان، بڕ و ژمارەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم چاویان لەوەیە کەی بەغدا مووچەکانیان دەنێرێت، هەر دواکەوتنێکیش کاریگەری لەسەر باری کۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی هەرێم دادەنێت”.

جەختیشی کردۆتەوە، “کێشەکان گەورەنین و دەتوانرێت چارەسەربکرێتن، بەو مەرجەی هەردوولا ویست و نیازی چارەسەرکردنیان هەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی 10 ڕۆژ تێپەڕیوە لە مانگی 11 و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

داواکردنی مووچە بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی بریندارانی سەربازی دەکەن کاراکرا
پێت داواکردنی مووچە بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی بریندارانی سەربازی دەکەن کاراکرا
تەندروستی هەولێر لەسەر ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە هاتەدەنگ
دوات تەندروستی هەولێر لەسەر ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە هاتەدەنگ
پەیوەنیدر