تەندروستی هەولێر لەسەر ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە هاتەدەنگ



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی گشتیی شێرپەنجەی عێراق ڕەتدەكاتەوە ڕایدەگەیەنێت، لەو ژمارەیەی تووشبووانی شێرپەنجە، كە لە هەولێر تۆماركراوە 50%ی بیانین و لە هەولێر تۆمار کراون.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتەی ئەنجوومەنی تەندروستی گشتیی عێراقی باسی دەکات، هەر لەناو ڕاپۆرتەکەی خۆیاندا باسی ئەوە دەکات، کە نزیکەی ٥٠٪ـی ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە بیانین و لە هەولێر تۆمار کراون.

ڕاشیگەیاند، لە داتاکانی نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی هەولێر، ٣٠٪ی ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە و تۆمارکراون، لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و خواری عێراقن، واتە بە وتەی ئەوان بێت لەو داتایەی بەردەستە لە ٧٠٪ی تووشبووان خەڵکی هەولێرە، هەر بۆیە ئەو داتایە ڕاست نییە، چونکە هی دەورووبەری هەولێریش بە ناوی هەولێر تۆمار کراوە.

وتیشی، “ئەگەر لە ڕووی زانستییەوە سەیری بکەین و داتا و زانیارییەکان تەواو بوو، کە بە پێی سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێت، هەر نە خۆشێک کە دێت هەموو پشکنینێکی بۆ دەکرێت و ئەوەی تووش بووبێت ناوی تۆمار کراوە و ناوەکەی دەچێتە ناو داتا”.

فازڵ نەبی: دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دەبێت
پێت فازڵ نەبی: دواكەوتنی مووچە كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دەبێت
سبەینێ‌ نەوت دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ نەوت دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر