قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نەوتی سپی لەناو گەڕەكەكانی چەمچەماڵ دابەش دەكرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ سێ شەممە ١٢/ ١١/ ٢٠٢٤ لەگەڕەکەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتی چەمچەماڵ کۆدی ژمارە ٢٧٩ یان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕی نەوتەکە ٢٠٠ لیترە و بە ١٠٤ هەزار دینار بەهاووڵاتیان دەدرێت و لە ڕۆژانی دواتردا نەوت بۆ سەرجەم ناحیەکان دەنێردرێت.