ئیسڕائیل داوای پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ كورد دەكات



وەزیری نوێ دەرەوەی ئیسرائیل داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد و دەروزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات و دەڵێت: “گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی سوودمەند نییە لە سەربەخۆیی سیاسی، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن”.

گیدون سعار، وەزیری نوێ دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەك شەممە لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەكەی وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، “پێویستە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پێکهاتەکانی کورد و دەروز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بكەن و کەمینەکانی ناوچەکە پێویستیان بە یەکگرتنە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە، یەکێکە لەو گەلە گەورانەی سوودمەند نییە لە سەربەخۆیی سیاسی، ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن، کورد قوربانی ستەمی ئێران و تورکیایە، ئیسرائیل پێویستە دەستی درێژ بکاتەوە و پەیوەندی سیاسی و ئەمنی لەگەڵیان پتەوتر بکات”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوەشكرد، “دەروزەكانیش لە سوریا و لوبنان بە هاوبەشی خۆمانیان دەزانین و پێویستە لەوە تێبگەین، کە لە ناوچەكەدا هەمیشە کەمینەكان هاوپەیمانیی سروشتی کەمینەکانی دیکەن”.

وتیشی، “ئیسرائیل لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا، دەستکەوتەکانی لە شەڕی دژ بە بەرەی ئێران، وای لێدەکات ببێتە یاریزانێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی گرنگتر لەوەی کە هەبووە”.

 

سبەینێ‌ نەوت دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت دابەش دەكرێت
“كامێراكانی هاتووچۆ مۆبایل و پشتێنی سەلامەتی تۆماردەكەن”
دوات “كامێراكانی هاتووچۆ مۆبایل و پشتێنی سەلامەتی تۆماردەكەن”
پەیوەنیدر