وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێم ئامادەیە و لەبەر چەند هۆکارێک بڵاونەکراوەتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نمرانەی، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەدەستمان گەیشتووە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسوکاری بەشێک لە خوێندکارەکان داوای دواخستنی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانیان کردووە، هەر بۆیە تا ئەو پرسانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە یەکلایی دەکرێتەوە، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕادەگیرێت.