ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا



لەسنوری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەک شەممە) لەگوندی گۆڕی گنوش لە سنوری ناحیەی میدان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ڕینۆ بارهەڵگر، کە قیری بارکردبوو وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەی برینداربوو، كە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی هەلی كار ڕاگەیەنرا
پێت پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی هەلی كار ڕاگەیەنرا
باران بارین دەستپێدەكاتەوە
دوات باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر