ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا



بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شنگال، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی زۆری سووتانیانەوە، تەرمەکان ناناسرێنەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 2:30 خوولەك، ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای چیای شنگال تەقیوەتەوە و تا ئێستا ناسنامەی كوژراوەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە و هۆكاری تەقینەوەكە ئاشكرانەكراوە.

حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال ڕایگەیاند، “لەسەر ڕێگەی چیای شنگال، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو سەرنشینی گیانیان لەدەستداوە.”

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە جۆری تایبەت بووە و دوو کەسی تێدا بووە، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانیانەوە، دوو کەسەکە ناناسرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دیارنییە ئۆتۆمبێلەکە بە بۆمب تەقێنراوەتەوە یان بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە.”

 

كاتی تەواوبوونی ڕێگای دەربەندیخان- کەلار ڕاگەیەنرا
پێت كاتی تەواوبوونی ڕێگای دەربەندیخان- کەلار ڕاگەیەنرا
ناوی 7 هەزار فەرمانبەری سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە
دوات ناوی 7 هەزار فەرمانبەری سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە
پەیوەنیدر