کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دوو شەممە شەپۆلێکی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و شارەزایەكی جەشناسی دەڵێت: شەپۆلەكە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دەبێت و زۆرترین بڕی باران لە سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینە سەرەتا لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوکەوە دەستپێدەکات و دواتر هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلەی روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بارانبارینێکی ئاساییە و هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەگەڵیدا نزم دەبنەوە و هەروەها کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە دەمێنێتەوە.
لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستبونی كه‌شێكی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دوو شەممە ١١ی١١ی٢٠٢٤ شه‌پۆلێكی باران ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێژه‌ی جیاواز باران ده‌بارێت و هه‌روه‌ها ناوبه‌ناو ده‌بێت بارانه‌كه به‌سێ شێوه ده‌گاته كوردستان (لاواز، مامناوه‌ند، باش ).
ڕاشیگەیاند، لاوازه‌كه سنوری گه‌رمیان و دهۆك و خۆرئاوای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ری ٢ بۆ ٥ ملم باران هه‌یه و مامناوهندهكه سنوری هه‌له‌بجه و كه‌ركوك و هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ری ٨ بۆ ١١ ملم باران هه‌یه و باشهكهش سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و سۆران ده‌گرێته‌وه كه ئه‌گه‌ری ١٧ بۆ ٢٨ ملم باران هه‌یه.