ناوی 7 هەزار فەرمانبەری سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە



شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا 7 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت: “لە دابەشکردنی زەوی بەردەوامدەبین”.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە کۆی ئەو 7 هەزار فەرمانبەرەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، هەزار و 700 فەرمانبەریان زەوییان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەکو ئێستا ناوی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتییان بۆ گەڕاوەتەوە و بڕیارە زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت.

ئاشكراشی كردووە، لە سنووری پارێزگاکە 25 هەزار پارچە زەوی ئیفرازکراوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێن، زەوییەکان لە هەر سێ ناوچەی (تانجەرۆ، سۆتکە و تاسڵوجە)ن.

ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا
پێت ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا
دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
دوات دەست بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
پەیوەنیدر