بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، بازرگانێکی بیانیان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کۆکایندا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی، لەچالاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە 8ی ئەم مانگە لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی 11 یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو.
باسی لەوەشکردووە: لەم چالاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە.
ئەوەشی وتووە: تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.