پارێزگاری سلێمانی داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات لە کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا یەکێکیان ببێتە لە دەرەوەی حکومەت بمێنێتەوە بۆ ئەوەی “ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە دروست بێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ماوەی کارکردنی لە ئەنجومەن و پارێزگائەوەی سەلمان کە بە حزبایەتی کاری نەکردووە و پشتی بە حزبەکەی نەبەستووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لەوەشکرد کە ئێستا “لە ڕووی سیاسی و ئیدارییەوە بێلایەنم”، ئەمەش دوای ئەوەی بزوتنەوە گۆڕان بە هۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بوو بە دووبەشەوە.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستانیش، هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لە پارتی و یەکێتی کرد بۆ یەکجاریش بێت لە مێژوودا یەکێکیان ببنە ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بێتەئاراوە.
ئەم داواکارییەی پارێزگاری سلێمانی لەکاتێکدایە جموجوڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستیپێکردووە و هەریەک لە پارتی و یەکێتیش کە براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانن، لیژنەیان بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان پێکهێناوە.