دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی قەزای کۆیەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی (ص، ع، ئـ) لە ڕووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا.
ڕوونیشیکردەوە کە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی ( م، ج ،ع ) تەمەن ٢٢ساڵ دەستگیرکرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.