سوودانی لەسەردانی هەرێمی کوردستاندا باسی چی دەکات؟



دوای تێپەڕبوونی ساڵێک، جارێکی دیکە سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی پێکهێنانی حکومەت دیارترینی ئەو تەوەرانەن کە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتووێیان ئەکات.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سوودانی سەردانی ھەریەک لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی دەکات و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەکات.

مووچەی فەرمانبەران، پرسی سەرژمێری، ھەناردەکردنەوەی نەوت، پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم، ھەروەھا بارودۆخی ئێستای ناوچەکە دیارترینی ئەو تەوەرانەن کە سوودانی لەگەڵ بەرپرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێیان دەکات.

دوایین جار لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.

تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی کۆیە دەستگیرکرا
پێت تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی کۆیە دەستگیرکرا
389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی گەرمیان تەرخانکرا
دوات 389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی گەرمیان تەرخانکرا
پەیوەنیدر