389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی گەرمیان تەرخانکرا



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیەكی ڕاكێشانی هێڵی ئاو بە گوژماەی 389 ملیۆن دینار لە گەرمیان جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەکە پڕۆژەیەكی ڕاكێشانی بۆریی ئاوی خواردنەوە لە گوندی چیا سورخەوە بۆ گوندەكانی شێخ فەیزوڵڵا و بەردی عەلی سەروو و خواروو جێبەجێ دەكرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە گوژمەی 389 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان کراوە کە لە 25ی ئەئلوولی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و ماوەی جێبەجێكردنی 150 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوە و تاوەكوو ئێستا (47%)ی كارەكانی تەواو كراوە.

وەزارەتی شارەوابی ئەوەشی خستەڕوو کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەکە دەکەن.

سوودانی لەسەردانی هەرێمی کوردستاندا باسی چی دەکات؟
پێت سوودانی لەسەردانی هەرێمی کوردستاندا باسی چی دەکات؟
لە پێنج ڕۆژدا 73 تیرۆریستی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکراون
دوات لە پێنج ڕۆژدا 73 تیرۆریستی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکراون
پەیوەنیدر