هەڵمەتی پشکنینی کەمپی هۆل بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە و ئاسایش و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش دەیان تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
هەڵمەتی ئاسایش، هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژن بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کەمپی هۆل بەردەوامە کە ماوەی پێنج ڕۆژە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووە.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە کە لە چواررم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا 10 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران کە پێشتر کاری تیرۆریستییان ئەنجامداوە یاخود پلانیان بۆ داناوە.
بەگشتیش لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 73 تیرۆریست و هاوکارانیان دەستگیرکراون و تەرمی ژنێکیش لە نیو کەمپەکەدا دۆزرایەوە کە لەلایەن تیرۆیستانەوە کوژرابوو.
هەر لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر چەند حەشارگەیەکدا گیراوە.