داوای دواخستنی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکان دەکرێت



فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک چارەسەر نەکراون، پێیان باشە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت.

فەهمی بورهان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: “ئێمە لە دژی سەرژمێریی نین و بە پێویستی دەزانین، پێمانوایە بەشێک لە ئاوات و ئامانجەکان دێنێتە دی بە تایبەت لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشکرد: “بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارە نەکراون، لانیکەم پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی 140 جێ بەجێ دەکرێت، یان بارودۆخێکی سیاسیی باشتر بۆ ئەو ناوچانە دەستەبەر بکرێت”.

لە پێنج ڕۆژدا 73 تیرۆریستی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکراون
پێت لە پێنج ڕۆژدا 73 تیرۆریستی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیرکراون
باڵیۆزی ژاپۆن: خوازیارین هاریکارییەکانمان لەگەڵ هەرێـی کوردستان فراوانتر بکەین
دوات باڵیۆزی ژاپۆن: خوازیارین هاریکارییەکانمان لەگەڵ هەرێـی کوردستان فراوانتر بکەین
پەیوەنیدر