باڵیۆزی ژاپۆن ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی خوازیارە پەیوندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردتاندا فراوانتر بکات و ئەرکەکانی کونسوڵی ئێران و ئیماراتیش لە هەرێم کۆتای‌یان هات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، پێشوازیی له ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له پشتگيريكردنى سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ به‌ڕێز فۆتوشى خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهرى، كونسوڵى گشتيى ئيمارات کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێم سوپاسی کونسوڵی ئیماراتی کرد بۆ ڕۆڵى له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى ئيمارات، خۆشحاڵيى خۆى به كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌يدا.
لە لایەکی دیکەشەوە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، ستايشى ڕۆڵى نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانی له هه‌ولێر كرد له بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
لاى خۆيه‌وه ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا له هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.