بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە قۆناغی کۆتایی



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، سەدا 80 بۆ 90ی پڕۆسەی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست ئەنجامدراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، دەشڵێت، لە دوای مووچە مانگی 10ەوە مامۆستایانی گرێبەس مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە سنووری پەروەردەکان مامۆستایانی گرێبەست لە بانکەکان سەرقاڵی ئەنجامدانی بایۆمەترین و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

وتیشی: “تا ئێستا %80 بۆ 90ی مامۆستایانی گرێبەست پڕۆسەی بایۆمەتریان ئەنجامداوە و لەم هەفتەیە کارەکە تەواو دەبێت”.

باسی لەوەشکرد: بەپێی نوێترین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی مامۆستایانی هەمیشەیی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

لە سنووری پەروەردەی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم نزیکەی 38 هەزار مامۆستای گرێبەست هەیە و بەپێی لێدوانی پێشتری کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک” بۆ مووچەی مانگێکیان پێویستی بە زیاتر لە 15 ملیار دینارە.

باڵیۆزی ژاپۆن: خوازیارین هاریکارییەکانمان لەگەڵ هەرێـی کوردستان فراوانتر بکەین
پێت باڵیۆزی ژاپۆن: خوازیارین هاریکارییەکانمان لەگەڵ هەرێـی کوردستان فراوانتر بکەین
کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات
دوات کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات
پەیوەنیدر