کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی لێزماباران و هەورە تریشقە دەستپێبکات و سەرەتاش سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانەوە شەپۆلێکی باران بارین لە سنووری پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووکەوە دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

ڕوونیشێکردەوە کە باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 2-4 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٩ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٢٢ پلەى سیلیزى

کەرکووک: ٢٣ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٢١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٨ پلەى سیلیزى

سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٣ پلەى سیلیزى

بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە قۆناغی کۆتایی
پێت بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە قۆناغی کۆتایی
سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
دوات سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر