سۆران عومەر: فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن



ئەندامێکی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند هەموو فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن و دوای وردبینیکردن بە بانکیی دەکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، بە پێی یاسای بودجە و لەسەروو ئەویشەوە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووجە بۆ بەغدا بنێرن.

وتیشێ: “بە دەق هاتووە کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت لیستی مووچە بە واژۆی بەڕێوەبەر و ژمێریاری و وردبینی و بەشی یاسایی فەرمانگەکە بۆ عێراق بنێرێت، عێراق وردبینی دەکات و مووچەکان بە بانکی دەکات”.

بە پێی یاسای بودجە هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەەگڵ بەغدا بکات ئەگەر هاتوو پێیوابوو مافی دەخورێت.

سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
پێت سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
ئێران گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگرێت
دوات ئێران گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگرێت
پەیوەنیدر