460 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری خەرج دەکرێت



وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 461 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە هەولێر خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 460 ملیۆن و 999 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوندی كۆری.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە زۆنی (B) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی شاری هەولێر.

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهاتەكان فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە و پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنە دەبێت بە تایبەتی لەڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە.

ئێران گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگرێت
پێت ئێران گومرگ لە کۆڵبەران وەردەگرێت
بەرهەمهێنان و پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
دوات بەرهەمهێنان و پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت
پەیوەنیدر