وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە سەبەتەی خۆراكی هەشتەم دابەشدەكرێت، كە “ماش و فاسۆلیا و لەتكەنۆك و نیسك”ی تێدایە و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هەشتەم دەكەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراك دەكرێت و پێكهاتووە لە (برنج و شەكر و زەیت و نیسك و لەتكەنۆك و فاسۆلیا).
لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری سەرجەم بریكارەكانی خۆراكی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەین، كە ئامادەباشی بكەن و دوكانەكانیان خاوێن بكەنەوە، لەبەر ئەوەی لەم هەفتەیە دەست بە وەرگرتنی پارەی لیستی بریكارەكان بەپێی بنكەكان دەكرێت.
ڕاشیگەیاندوووە، دۆشاوی تەماتە بە هاووڵاتییان نادرێت، لەبە ئەوەی پێشتر لە مانگێك دوو بەشە دۆشاوی تەماتە دابەشكرا بوو.
جەختیشی كردۆتەوە، پێشكەشكردنی پارەی لیستی بریكارەكان تەنها لەڕێگای ڤیزا كارتی بانكی (جنوب ئیسلامی) دەبێت، كە ڤیزاكارتێكی زۆری ئەو بانكە دەرچووە و لە هۆبەی كارمەندانی بانكەكە ئامادەكراوە تا بریكارەكان سەردانیان بكەن و پێیان بدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بریكار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراك بكات و پسوڵەی پێنج هەزاری ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریكاری بدات .