وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونكردنەوەیەك بۆ خانەوادە و کەسوکاری خوێندکاران بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ زانکۆییەکی تایبەت لەهەرێمی کوردستان (کۆلێژی پزیشکی گشتی) نیە چونکە کردنەوەی ئەو کۆلێژە پێیوستی بە هەمواری یاسا هەیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)ی یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، ماددەی پێنجەم، بەشی شەشەم، خاڵی سێیەم، هیچ زانکۆییەکی تایبەت لەهەرێمی کوردستان (کۆلێژی پزیشکی گشتی) نیە چونکە کردنەوەی ئەو کۆلێژە پێیوستی بە هەمواری یاسا هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، بەپێویستی دەزانین خوێندکاران ئاگاداربکەینەوە، کە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، کە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مۆڵەتیان پێدراوە (کۆلێژی پزیشکی گشتی)یان نیە.