بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە



شەپۆلێکی باران بارینی ناوبەناوی کورتخایەن تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە هۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی لاوازی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکەین لە بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممەوە شەپۆلێکی کورتخایەنی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە زۆرینەی ناوچە کوێستانییەکان و باکووری گەرمیان شەپۆلێکی مامناوەند دەبێت و لە بەشێکی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان لاواز دەبێت.

ئاشكرای كرد، لە زنجیرە چیابەرزە سنورییەکان ئەوانەی، که لە 2500 مەتر بەرزترن ئەگەری بەفربارین هەیە و ڕۆژی سێ شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.

ڕوونیشی كردەوە، پێشبینی بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان لە شەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممەوە تاوەکو شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە :
پارێزگای سلێمانی : 8 – 15 ملم
پارێزگای هەڵەبجە : 6 – 10 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران : 15 – 20 ملم
پارێزگای هەولێر : 3 – 6 ملم
پارێزگای دهۆک : 4 – 8 ملم
باکووری گەرمیان : 5 – 10 ملم

خوێندنی باڵا ڕوونكردنەوەیەك بۆ كەسوكاری خوێندكاران بڵاودەكاتەوە
پێت خوێندنی باڵا ڕوونكردنەوەیەك بۆ كەسوكاری خوێندكاران بڵاودەكاتەوە
حزبە كوردستانییەكان بەرنامەی هاوبەشیان نییە بۆ مەترسییەكانی سەرژمێری
دوات حزبە كوردستانییەكان بەرنامەی هاوبەشیان نییە بۆ مەترسییەكانی سەرژمێری
پەیوەنیدر