حزبە كوردستانییەكان بەرنامەی هاوبەشیان نییە بۆ مەترسییەكانی سەرژمێری



بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەرێمی كوردستان سەرژمێری مەترسی نیە، بە پێچەوانەوە ڕەنگە پێویستیش بێت، بەڵام دەڵێت: مەترسیییە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، كەچی حزبە كوردستانییەكان نەیانتوانیوە كۆببەنەوە بەرنامەیەكی هاوبەش دابنێن.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ بەشی كوردی (دەنگی ئەمریكا) سەبارەت بە نیگەرانییەكان لە هەرێمی كوردستان لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق دەڵێت: سەرەڕای باسكردنی ئەوەی سەرژمێری لەمكاتەدا مەترسیییە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، كەچی حزبە كوردستانییەكان نەیانتوانیوە كۆببەنەوە بەرنامەیەكی هاوبەش دابنێن، دەبێت دەستهەڵبگرین لەو ناكۆكیە لاوەكییانە.

وتیشی، “ئەو سەرژمێرییە پرسی نەتەوەیی چارەنوسسازە لە ناوچە جێناكۆكەكان دەبێت بەرنامە دابنێین، چونكە ئەو سەرژمێرییە دەمێنێتەوە وەك بەڵگە ئەمە بۆ ڕۆژ و دوو ڕۆژ نیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ هەرێمی كوردستان سەرژمێری مەترسی نیە، بە پێچەوانەوە ڕەنگە پێویستیش بێت بۆ زانینی قەبارەی ڕاستەقینەی خۆمان وەك كورد، چونكە بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢٣،٢٠٢٤، هەروەها ٢٠٢٥، ڕێژەی لە ١٢،٦٧% بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكرا، ڕەنگە لەسەرژمێریدا ڕێژەی كورد لەوە زیاتر بێت، هەروەها دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیش حكومەتی عێراقی بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت بێ حسابكردنی ژمارە، كە جاران دەیكرد لەگەڵ هەرێم.

جەختیشی كردۆتەوە، ‎ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا سەرەڕای بوونی ناكۆكی لە هەرێم لەنێوان لایەنەكان، بەڵام لە بەغدا لە پرسی نەتەوایەتی هاوهەڵوێست و یەكدەنگین، ڕاستە بەشێكی بەرنامەی حزبەكانمانە، كە بەوجۆرە بین لە پرسە نەتەوایەتییەكان، بەڵام بەشێكیشی هەستكردنی بەرپرسیارێتییە لای خودی خۆمان كاتێك پرسێكی چارەنوسسازی نەتەوایەتی دێتە پێش ناتوانین هاوهەڵوێست و هەماهەنگ نەبین

بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێت بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە
هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكراكرا
دوات هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكراكرا
پەیوەنیدر