هۆكاری بڵاوبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكراكرا



وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەزای شارەزووری کرد، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان تووشی نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە بوون و ڕایگەیاند، نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی زێراب بووە بە ئاوی خواردنەوە، هەروەها رێژەیەکی کەمیش کلۆر لە ئاوەکەدا هەبووە”.

وتیشی، “کۆی گشتی توشبووان بە سکچوون و ڕشانەوە دوو هەزار و 960 حاڵەت بووە و هەموویان چارەسەریان پێویست بووە، لەئێستادا تەندروستییان باشە و تەنها چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانە ماون”.

ڕاشیگەیاند، “داوادەکەین هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی ئاوی پاک بن بۆ خواردنەوە، هەروەها هەر کەسێک تووشی سکچوون و ڕشانەوە بووە سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی پیسبوونی ئاو لەناوچەکە نزیکەی (3000) هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی چارەسەر سەردانی (نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ) لەقەزای شارەزووریان کردوە.

حزبە كوردستانییەكان بەرنامەی هاوبەشیان نییە بۆ مەترسییەكانی سەرژمێری
پێت حزبە كوردستانییەكان بەرنامەی هاوبەشیان نییە بۆ مەترسییەكانی سەرژمێری
لیژنەی فەتوا ڕوونكردنەوە لەسەر مارەیی هاوسەرگیری دەدات
دوات لیژنەی فەتوا ڕوونكردنەوە لەسەر مارەیی هاوسەرگیری دەدات
پەیوەنیدر