تەیف سامی پارە نانێرێت و مووچە زیاتر دوادەكەوێت



شاندەكەی حكومەتی هەرێم بێ ئەنجام لە بەغدا گەڕانەوە هەولێر و وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامادەنییە، بەم لیستەی ئێستا مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە (كوردسات نیوز)ی راگەیاندووە، لە دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا، شاندە تەكنیكییەكەی دارایی هەرێم، كە بۆ مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدا بوون، بێ ئەنجام گەڕاونەتەوە هەرێم و لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ڕاشیگەیاندووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی ناڕازییە لە لیستەكە و ئامادەنییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە كێشەكانی چارەسەرنەكراون، كە ئەوانیش ناوی نوێ و دووبارە و تەوتین و ڕادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمە.

دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا، شاندەكەی هەرێم راپۆڕتێكی لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەرزكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە، “ناردنی مووچەی مانگی ١٠ پێویستی بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عیراقە”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

لیژنەی فەتوا ڕوونكردنەوە لەسەر مارەیی هاوسەرگیری دەدات
پێت لیژنەی فەتوا ڕوونكردنەوە لەسەر مارەیی هاوسەرگیری دەدات
سودانی دێتە هەرێمی كوردستان
دوات سودانی دێتە هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر