پێشبینییەکانی ئەو “فاڵناسە کوێرە” بۆ ساڵی ٢٠٢٥ سەرەڕای مردنی مشتومڕی لێکەوتەوە، چونکە ئاماژەی بەوەدا کە مرۆڤە بێگانەکان دەگەنە سەر هەسارەکەمان و ئێمە سەرەتای کۆتایی جیهان دەبین.
هەرچەندە بابا ڤانگا مردووە و لە ژیاندا نەماوە بەڵام لە جیهاندا هێشتا مشتومڕ لەسەر پێشبینییەکانی بابا ڤانگا دەکرێت و لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵی نوێ جارێکیتر ۆمەڵگەلێک پرسیار و ڕاڕایی هاتوونەتە ئاراوە دەربارەی مرۆڤایەتی و هاتنی کەسانێک لەدەرەوەی زەوی بۆ سەر زەوی.
پێشتر و چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو فەلەکناسە کوێرە پێشبینی نائارامی لە ئەوروپا کردبوو، بەجۆرێک کە دەبێتە هۆی مردنی زۆرێک لە دانیشتووانەکەی، ئەمەش لەکاتی سەرهەڵدانی کۆڤید19 ڕوویدا و جیهان سەرسامبوون.
بابا ڤانگا، کوێر بوو و بەڵام توانایەکی سەیر و سەمەرەی هەبوو لە وەسفکردنی ئەو شتانەی کە پێشتر نەیبینیبوو، ئەو کەسە بوو کە پێشبینی ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ و تسونامی لە ساڵی ٢٠٠٤دا کرد.
پێشبینی سەرهەڵدانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی بەسەر ئەوروپا و ڕووداوەکانی ڕۆما و بڵاوکردنەوەی تیرۆری کرد.
هەروەها لەنێو پێشبینییەکانیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکێکی چینی لە ڕێڕەوی خۆی لادەدات و ڕووبەڕووی تێکچوونی تەکنیکی دەبێتەوە و ئەمەش ئەوەیە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەکاتی تاقیکردنەوەی موشەکێک ڕوویدا.
لەنێو پێشبینییەکانیدا کە هەندێکیان ڕوویانداوە:
یەکێتی ئەوروپا درزی تێدەبێت و جیابوونەوە روودەدات، ئەمەش ئەوەبوو کە بەریتانیا لێی جیابۆوە.
– داڕمانی دراوە گەورەکانی جیهان و بەرزبوونەوەی بەهێزی کانزاکان ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دراوی زۆربەی جیهان داڕماوە و زێڕ ڕۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە.
هەوڵێکی تیرۆرکردن بۆ سەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەوەی کە کەسێکی نزیک لێی مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات، ئەوەش ئەوەبوو کە سەرکردەی ڤاگنەرەکان وەک یەکەم هەنگاو دژی پۆتین وەستایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا کە بە پیاوێکی پیری قژ کاڵی تەنک وەسفی کردبوو، پێشبینی ئەوەی کردبوو کە تووشی گرفتێک لە مێشکیدا دەبێت و وەک جۆرێک لە میکانیک وەسفی کرد، ئەوەش ئەو ڕووداوانەبوون کەبەسەر جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا هاتن لەمساڵدا.
دونیا بەدەست ڕووداوە سروشتییە گەورەکان و زیانێکی زۆر دەناڵێنێت کە بۆ هەمیشە کاریگەری لەسەر سروشت و ژیانی مرۆڤەکان دەبێت، ئەوەش سووتانی بەشێکی زۆری دارستانەکانی ئەمازۆن کە بە سی زەوی ناسراوە.