سلۆت لەیەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد



ئارنی سلۆتی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە ئاستی ڕاهێنەری یانەکانی خولی ئینگلیزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.

ئارنی سلۆت لە سەرەتای دەستپێکیدا لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، ئەویش دوای ئەوەی لە پریمەرلتگ بە دۆڕانی تەنها یەک یاری ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە و کەمترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

ماڵپەڕی لایڤ سکۆر دووپاتیکردەوە کە ڕاهێنەری یانە ئینگلیزییەکە کە زۆرترین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە ماوەی ١٦ یاری یەکەمی لەگەڵ ڕیدز، بە بردنەوەی ١٤ یاری.

سلۆت خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی تێپەڕاند کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ١٣ بردنەوەی سەرەتای خول لەگەڵ چێڵسی.

ئەم ڕیکۆردەی سلۆت لەکاتێکدایە ئەمساڵ لیڤەرپووڵ لە ئاستێکی باشدایە و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش ئاستێکی بێ وێنە تۆماردەکات و سەرمەشقی یانەکانی لە خاڵدا گرتووە، و خاوەنی هێڵێکی هێرشبردنی بەهێز و ناوەندێکی تۆکمەیە، سلۆت پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ ڕێدز دڵخۆشە و لەئاستی یانەکە ڕازییە.

هەرچەندە لیڤەرپووڵ ئەم وەرزەت پریمەرلیگ بە بێ گواستنەوەیەکی ئەوتۆ دەستپیکرد، ئەویش تەنها کیرێزای گواستەوە و تا ئێستا تەنها جەند خولەکێک وەک یاریزان بەشداری یارییەکانی کردووە.

بە مردویش بابا ڤانگا جارێکیتر مشتومڕ دروستدەکات
پێت بە مردویش بابا ڤانگا جارێکیتر مشتومڕ دروستدەکات
کارمەندانی کارەبا زەنگیان بۆ حکومەت لێدا
دوات کارمەندانی کارەبا زەنگیان بۆ حکومەت لێدا
پەیوەنیدر