کارمەندانی کارەبا زەنگیان بۆ حکومەت لێدا



ئەنجوومەنی سەربەخۆی کارەبا پەیامێکیان بڵاوکردەوە و داوای گەڕاندنەوەی سێ مووچەی ساڵی پار دەکەن و دەڵێن” تەوتینی مووچەکانمان دەوێت لە دەرەوەی هەژماری من”.

ئەمڕۆ شەممە 9ـی تشرینی دووەم ئەنجوومەنی سەربەخۆی کارەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی کەلەمانگی شوباتدا دەرچووە هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندی پابەندکردووە بە دابینکردن و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام وا هەفتەیەک بەسەر مانگی 11 تێدەپەڕێت و هێشتا مووچەی مانگی 10مان وەرنەگرتووە.

ئاماژە بەوەشدرا، 8 مانگ بەسەر ئەو بڕیارەی دادگا تێپەڕی و هیچ هەوڵێکی جدی نەنراوە و هیچ مانگێک حکومەتی هەرێم لیستی مووچە بە پاکی ڕەوانەی بەغدا ناکات و بەردەوام مووچەکانمان دوادەکەوێت، بۆیە داواکارین تەوتینی مووچەکانمان بکرێت.

لە بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی سەربەخۆی کارەبا هاتووە، ئێمە داواکارین تەوتین لەدەرەوەی “هەژماری من” بکرێت و وەک هاوشێوەکانمان لە عێراق ڕێکخستن بۆ دەرماڵەکانمان بکرێت، هاوکات هەرچی زووە دەست بە پلەبەرزکردنەوەمان بکرێت کە ماوەی چەندین ساڵە ڕاگیراوە، تەنها هێزی سەربازی ڕانەگیراوە و بەردەوام پلەبەرزکردنەوەیان هەیە.

هاوکات یەنجوومەنەکە داوای گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوت و لێبڕاوەکانیان دەکەن، بەتایبەت ئەو سێ مووچەیەی ساڵی پار نەدرا، ئویش لەبەینی بەغدا و هەرێم چارەنووسی بە نادیاری مایەوە.

ئەنجوومەنەکە هۆشداریشیدا، گەر لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامی خواستەکانیان نەدرێتەوە هەنگاوی تر دەنێین.

سلۆت لەیەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
پێت سلۆت لەیەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
نرخی زێڕ جارێکیتر لە عێراق بەرزبۆوە
دوات نرخی زێڕ جارێکیتر لە عێراق بەرزبۆوە
پەیوەنیدر