ماڵپەڕێکی عێراقی وادەی ناردنی یەکەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات و دەڵێت”حکومەتی هەرێم دەیەوێت وانەبێژان کە بوون بە گرێبەست بخاتە لیستەکانەوە”.
ماڵپەڕی( بەغداد ئەلیەوم) بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان لە بەغدا بەردەوامن، و شاندی حکومەتی هەرێمیش لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و وردبینی لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە و کورتەیەکیان لەبارەی ئامار و ژمارەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی یەکەم خزتۆتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی 10 دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەبوون، بەتایبەت ئەو زیادەیەی کە هەیبووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم هەوڵ دەدات ناوی ئەو وانەبێژانەی کراون بە گرێبەست لە لیستی مووچەدا جێگیر بکات، هاوکات بابەتی داهاتی چەند مانگی ڕابردووی دەروازە سنوورییەکانیش یەکێکی تر لە ڕێگرییەکان بوون.
بەپێی سەرچاوەی ماڵپەڕەکە، بهغداد لهماوهی دوو رۆژی داهاتوودا قۆناغی یهكهمی پاره بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دهنێرێت كه بڕهكهی زیاتر له 500 ملیار دیناره، و تا كۆتایی ههفتهش ههموو پارهكه دهنێرێت.
ئەمڕۆ نۆیەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەمە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دەکەن و تا ئێستاش بە دیاریکراوی کاتی دابەش کردنی دیار نییە.