لە سلێمانی زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت



شارەوانی سلێمانی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشدەکات کە خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە و هەر وەزارەتێکیش لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژووی لەسەرکرا، فەرمانبەرەکانی زەوییان پێدەدرێت، وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت: “بەم زووانە زەوی بەسەر بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی کارەبادا دابەش دەکرێت”.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: “شارەوانی سلێمانی زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن و هەرکاتێک ناوەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژووی لەسەرکرا، ئێمەش زەوییەکانیان بەسەردا دابەشبکەین”.

وتیشی: “لەئێستادا ناوی بەشێك لەکارمەندانی وەزارەتی کارەبا هاتووە و رێککارەکانی تەواو بووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوییان بەسەردا دابەشدەکەین و لە داهاتووشدا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرێتی شارەوانییەکان ناوەکانیان لەبەردەستە و هەرکات رێککارەکانیان تەواوبوو زەوی بەسەر ئەوانیشدا دابەشدەکەین”.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ میدیای یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو فەرمانبەرەی کە لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت پێویستە خزمەتی لە هەشت ساڵ کەمتر نەبێت و شارەوانی سلێمانی زەوی لەبەردەستە و هەر وەزارەتێک ناوەکانی تەواوبوو، دەتوانێت زەوییان بەسەردا دابەشبکات”.

شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە
پێت شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە
گەردونناسێک یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات
دوات گەردونناسێک یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات
پەیوەنیدر